شێرکۆ کانی سانانی، چالاکوانیی ژینگەیی و وێنەگری ئەنجوومەنی سەوزی چیا لە مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢ بەفرانباری ١٤٠٤، شێرکۆ کانی سانانی، چالاکوانیی ژینگەیی و وێنەگری ئەنجوومەنی سەوزی چیا لە مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە پاش تێپەڕینی ڕێوڕەسمی «زاگرۆسانە» لە گوندی «نەی» لە شاری مەریوان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم چالاکوانەی ژینگەیی نادیارە.

