سنە؛ زیادبوونی ژمارەی دەستبەسەرکراوانی «کەمپینی زاگرۆسانە» بۆ سێ هاوڵاتی

لە بەردەوامی دەستبەسەریی چالاکوانانی ژینگەیی خەڵکی سنە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی «کەمپینی زاگرۆسانە» لە قەڵای حەسەن ئاوا، هاوڵاتیەکی دیکە دەستبەسەرکرا و ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم دۆسیە بووە سێ هاوڵاتی.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاش دەستبەسەرکرانی ڕامین ساڵحی و سەباح ساڵحی، دوو چالاکوانی ژینگەیی خەڵکی سنە، سابر ساڵحی، هاوڵاتییەکی دیکەی ئەم شارە، ڕۆژی شەممە شەشی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە.

پێشتر ڕامین ساڵحی، چالاکوانیی ژینگەیی و ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی «قەڵای حەسەن ئاوا»، لە کاتژمێر ٣٠؛١١ لە شوێنی کارەکەی و بەبێ بڕیاری دادوەر، بە هێرشی چەندین ئۆتۆمبێلی ئەمنی و بەتوندوتیژی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. 

دوای چەندین کاتژمێر سەباح ساڵحی، ئامۆزای ناوبراو، لە باخەکەیدا، بە دەستبەند و چاوبەستراوی و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا. لەم دەستبەسەرییەدا، چەندین ڕاپۆرت لەبارەی بەرخوردی سووکایەتی هێزەکانی ڕژیم بۆ گیانبەختکردووانی ژینگەیی کوردستان ڕاگەیەندراوە.

بەپێی زانیارییەکان، سابر ساڵحی سێیەمین دەستبەسەرکراوی ئەم دۆسیەیە کە دەستبەسەریی ناوبراو بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی «کەمپینی زاگرۆسانە» ئەنجامدراوە؛ ڕێوڕەسمێک کە لە قەڵای حەسەن ئاوای سنە بەڕێوەچووبوو.

«کەمپینی زاگرۆسانە» بەرنامەیەکی ساڵانەیە لە بواری ژینگەیی کە لەلایەن ئەنجومەنەکان و کۆمەڵەکانی خەڵکەوە، بە ئامانجی گشتی و پاراستنی سروشت بەڕێوەدەچێت.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەریی، تۆمەتەکانی دژیان، شوێنی زیندانیی و دۆخی یاسایی ڕامین ساڵحی، سەباح ساڵحی و سابر ساڵحی نادیارە و ناوەندەکانی ئەمنی و یاسایی لەمبارەوە وەڵام نادەنەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانیی حەسەن شاداب بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندان

ی دسامبر 28 , 2025
حەسەن شاداب، هاوڵاتی خەڵکی شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیی خۆی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە شەشی بەفرانباری ١٤٠٤، حەسەن شاداب هاوڵاتی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ سزای سێ ساڵ زیندانیی بۆ زیندانیی ناوەندی شنۆ گواسترایەوە. بەپێی ئەم […]

بابەتی پەیوەندیدار