
محەمەد ئیبراهیمکیا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە بە ناوی «موحسین گرگە» دەناسرێت، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە یازدەی خەرمانانی ١٤٠٥، محەمەد ئیبراهیمکیا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا وردەکاری لەسەر ناوەندی دەستبەسەرکەر، شێوازی دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە بڵاو نەکراوە.
هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی محەمەد ئیبراهیمکیا نادیارن و هیچ زانیارییەک لەسەر مافی بینینی پارێزەر یان پەیوەندی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەردەستدا نییە.

