سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سالار خەلیفەزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتیە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٥ خەزەڵوەری ١٤٠٤، سالار خەلیفەزادە، هاوڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سالار خەلیفەزادە، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتیە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.

