کەریم مەلاعەلیزادە، هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت و چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کەریم مەلاعەلیزادە، چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بانگهێشت کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کەریم مەلاعەلیزادە پاش ئامادەبوونی لەم ناوەندە ئەمنییە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە و دواتر پاش ١٥ کاتژمێر ئازادکرا. لە کۆتایی لێپرسینەوەکاندا بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە دۆسیە لەدژی ناوبراو ڕيکخراوە و بۆ دادگا نێردراوە.
شایانی باسە کە تەلەفۆنی ناوبراو چەندین ڕۆژ دەستی بەسەردا گیرابوو و دواتر بۆ ناوبراو گەڕێندرابوویەوە.
کەریم مەلاعەلیزادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ و لە ئەندامانی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگەیی «ژینکۆ» پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیەوە بەرخوردی دادوەری هەبووە.

