شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی شاهۆ هاشمپوور لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

شاهۆ هاشمپوور، هاوڵاتی خەڵکی شنۆ، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ سەرماوەزی ١٤٠٤، شاهۆ هاشمپوور، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، پاش ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە پاش دەستبەسەرکرانیی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنیی زیندانی و تۆمەتەکانی دژی نادیارە.

شایانی باسە، عەباس هاشمپوور، باوکی شاهۆ هاشمپوور و چالاکوانیی ناوداری مەدەنی و کرێکاری، لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانی مەدەنی خۆیەوە دەستبەسەرکرا و فشاری ئەمنی لێکراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ تۆمارکردنی گیانلەدەستدان و برینداری ٦٥١ کرێکار لە مازەندەران لە ٨ مانگدا

س دسامبر 16 , 2025
بەڕێوەبەری پزیشکی یاسایی پارێزگای مازەندەران لە تۆماری گیانلەدەستدان و برینداری ٦٥١ کرێکار لە ڕووداوەکانی کاردا لە ٨ مانگی ڕابردووی ئەم پارێزگایەدا ڕایگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٨ مانگی ڕابردوودا، ٧٨ کرێکار لە ڕووداوەکانی کاردا لەم پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە. بەگوتەی ناوبراو، لەم ماوەیەدا ٥٧٣ بریندار لە ڕووداوەکانی کاردا بۆ پزیشکی یاسایی […]

بابەتی پەیوەندیدار