گیەڵان؛ دەستبەسەرکرانیی کەژاڵ وەتەنپوور، زیندانیی سیاسی پێشوو لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیم

کەژاڵ وەتەنپوور، زیندانیی سیاسی پێشوو، کارناسی پلە بەرزی یاسا و چالاکوانیی بواری ژنان و منداڵان، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، کەژاڵ وەتەنپوور ناسراو بە «حۆسنا»، خەڵکی گیەڵان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

کەژاڵ وەتەنپوور، پێشتریش لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لە ٣٠ خەرمانانی ١٤٠١، لەبەردەم چوونەژوورەوەی کتێبخانەی پارکی مناڵانی ئیلام و لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، بەشێوەیەکی توندوتیژانە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرابوو. ناوبراو لە پاییزی ١٤٠١، بە تۆمەتەکانی وەکو «تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی»، «پڕوپاگەندە دژی ڕژیم»، «کۆبوونەوە و دەستبەیەکی دژی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەکی» بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرا کە ئەم سزایە دواتر لە دادگای لێکۆڵینەوە بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و شەش مانگ زیندانیی تەعلیقی، دوو ساڵ قەدەغەی ڕۆشتنەدەرەوە لە وڵات، هەڵوەشانەوەی پاسپۆرت و بەشداری کردنی بەناچار و بێبەرانبەر لە ڕاوێژی یاسایی گۆڕدرا.

کەژاڵ وەتەنپوور، پاش بانگهێشتی بۆ لقی سزاکانیی دادگای ئیلام، شەممە ٨ی ڕێبەندانیی ١٤٠١، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای زیندانیکردن بۆ زیندانیی ئیلام گواسترابوویەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شاباد؛ گیانلەدەستدانیی شێرزاد باڵایی و فەردین فولادی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

ی ژانویه 18 , 2026
شێرزاد باڵایی و فەردین فولادی، دوو گەنجی خەڵکی شاری شاباد، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شێرزاد باڵایی و فەردین فولادی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستدا. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە، تەرمی ئەم […]

بابەتی پەیوەندیدار