لۆمار؛ دەستبەسەرکرانیی محەممەد جاویدان، بڵۆگەری ناسراو لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

بڵۆگەرێکی کورد خەڵکی شاری لۆمار لە شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ محەممەد جاویدان، بڵۆگەری ناسراوی کورد و خەڵکی شاری لۆمار لە شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارە دەستبەسەرکرا و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

محەممەد جاویدان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی «دووپشکی ڕەش» دەناسرێت و پێشتریش لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا دەستبەسەرکرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گیەڵان؛ کوژرانیی عەلی عەباسی گەنجی ١٩ ساڵ بە گوللەی جەنگی و گواستنەوەی تەرمی ناوبراو لەبەرامبەر ٧٠٠ ملیۆن تمەن

ی ژانویه 18 , 2026
عەلی عەباسی، گەنجی ١٩ ساڵ خەڵکی گیەڵان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە تاران لەلایەن سوپای پاسداران بە گوللەی جەنگی تەقەی لێکرابوو، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و تەرمی ناوبراو لەنێو سەدان تەرم لە کۆهریزەک دۆزرایەوە و لەبەرامبەر ٧٠٠ ملیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی […]

بابەتی پەیوەندیدار