کرماشان؛ گیانبەختکردنی میلاد موحببی، هاوڵاتی ٣٠ ساڵ، لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم

«میلاد موحەببی»، هاوڵاتی تەمەن ٣٠ ساڵ لە خەڵکی گەڕەکی شەهیاد لە کرماشان، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەیە کە دوای برینداربوون بە گوللەی جەنگی گیانی لەدەستدا.

بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، میلاد موحببی لە ئەنجامی سەختی برینەکانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم، لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانی بەختکرد. ناوبراو یەک ڕۆژ پێشتر، پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی گەڕەکی نوبەهاری کرماشان کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ و بەسەختی بریندارببوو.

لەسەر بنەمای نەخشە دووبارەبووەکان لە مامەڵەی دامەزراوە ئەمنییەکان لەگەڵ گیانبەختکددووانی نارەزایەتییەکان، خێزانەکان ڕووبەڕووی کەشێکی ئەمنی، فشار و سنوورداری لە ڕاگەیاندن و بەڕێوەبردنی مەراسیمی بەخاکسپاردن دەبنەوە و هەوڵدەدرێت وردەکارییەکانی پەیوەست بە چۆنیەتی کوژرانی گیانبەختکردووان بە شاراوەیی بمێنێتەوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شەهریار؛ گیانبەختکردنی یەزدان ڕەوایی، هاوڵاتی کورد خەڵکی هەرسین، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

ش ژانویه 31 , 2026
«یەزدان ڕەوایی»، هاوڵاتی کورد خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییە سەرتاسەرییەکانە کە لە کاتی سەرکوتی سەر شەقامدا گیانی لەدەستدا. بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، یەزدان ڕەوایی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی شەهریار لە پارێزگای تاران، بە گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم […]

بابەتی پەیوەندیدار