نەغەدە؛ دەستبەسەرکرانی مەسعوود عەبدوڵڵازادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

مەسعوود (سۆران) عەبدوڵڵازادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «خەلیفان»ی سەر بە نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، مەسعوود عەبدوڵڵازادە بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان بە چوونە ناو ماڵی ئەم هاووڵاتییە، دەستیان بە دەستبەسەرکردنی کردووە و پاشان لەو شوێنە بردویانەتە دەرەوە. ئەم سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕێز عەبدوڵڵازادە دوای دەستبەسەرکردنی بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواستراوەتەوە.
مەسعوود عەبدوڵڵازادە پێشتریش لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی «ژینا»دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٥ە، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەم هاووڵاتییە کراون، بڵاونەکراوەتەوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ئازادی کاتییەکەی دوو هاووڵاتی دوای ٨٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی قورس

چ آوریل 22 , 2026
«ڕەحیم شیلانی» و «ئازاد ڕەسووڵی فەرد»، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، پاش نزیکەی ٨٠ لە دەستبەسەرکران، بەدانانی بارمتەی قورس بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی دواییدا، «ڕەحیم شیلانی»، کوڕی عوسمان، لەدایکبووی ١٣٥٤، و «ئازاد ڕەسولی‌فەرد»، کوڕی ڕەحیم، لەدایکبووی ١٣٥٩، کە پێشتر لەلایەن هێزە […]

بابەتی پەیوەندیدار