ورمێ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری دۆخی هاوڵاتیەک

سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی فەرزاد گلەبان، هاوڵاتی خەڵکی ورمێ، هێشتا دۆخی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ خەزەڵوەری ١٤٠٤، فەرزاد (نەجمەدین) گلەبان، خەڵکی گوندی «کەریم ئاوا» و دانیشتووی گوندی «ولندە سفلی» لە ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم ماڵی ناوبراویان پشکنیووە و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەرەستەی ناوبراودا گرتووە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ ئەم هاوڵاتیە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایەوە. ناوبراو هێشتا لە بینینی بنەماڵە و پارێزەرەکەی بێبەشە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕۆژی جیهانی یادکردنەوە لە قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ڕێگاوبانی مەترسیدار لە ئێران

د نوامبر 17 , 2025
ڕۆژی جیهانی یادکردنەوە لە قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ڕێگاوبان هەموو ساڵێک لە سێیەم یەکشەممەی مانگی نوامبر، کە بەپێی ڕۆژ ژمێر ئەمساڵ کەوتۆتە ١٦ی نوامبری ٢٠٢٥، لە هەموو جیهاندا بەڕێوەدەچێت. ڕۆژێک بۆ دەنگ هەڵبڕین بەرامبەر بە کارەساتێکی کە ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار کەس […]

بابەتی پەیوەندیدار