میاندواو؛ عەبدوڵڵا سووری بە حەوت ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندان سزادرا

عەبدوڵڵا سووری، هاووڵاتیی تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی گوندی شیناوای سەربە میاندواو، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە حەوت ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندان سزا دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەبدوڵڵا سووری دوای دادگاییکرانی لە دادگای شۆڕشی میاندواو، بە تۆمەتی «پەیوەندی لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان» بە حەوت ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندان سزا دراوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییکردن لە زیندان ئازادکرا.

لە درێژەی گوشارەکانی ئەمنیی بۆ سەر بنەماڵەی عەبدوڵڵا سووری، کاروان سووری، کوڕە تەمەن ١٧ ساڵەکەی، هەرەوها لە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٥ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای چوار ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەنی ئازاد کرا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، وردەکاریی زیاتر لەبارەی دۆخی جێبەجێکردنی سزاکەی عەبدوڵڵا سووری و شوێنی تێپەڕاندنی ماوەی زیندانەکەی بڵاو نەکراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێک لە کاتی چنینەوەی گوێز لە هەرێمی کوردستان

د سپتامبر 21 , 2026
کرێکارێکی خەڵکی نەوسوود لە کاتی چنینەوەی گوێز لەسەر دارێک لە ناوچەی شنروێی هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە و بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فازڵ جیهانگیری، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی نەوسوودی سەربە پارێزگای کرماشان، لەگەڵ دوو کەس لە هاوڕێکانی بۆ کارکردن چووبووە هەرێمی کوردستان. ناوبراو لە کاتی […]

بابەتی پەیوەندیدار