ئیدریس درووستکار و فەرزادشیری،دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیارکراون.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/09/photo_2023-09-14_21-29-20-1024x576.jpg)
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ڕۆژی پێنجشەممە٢٣ی خەرمانانی١٤٠٢،ئیدریس درووستکار و فەرزادشیری خەڵکی شاری دیواندەرە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیارکراون.بە پێی ئەو ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتیە لەگەڵ توندوتیژی بوە.
هێزە ئەمنیەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی ئەو دوو هاووڵاتیەیان دەستبەسەر کردوە و تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نیە.