سنە؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سەباح ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سەباح ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم هاوڵاتییە لەناو دوکانی میکانیکیەکەی له گەڕەکی کارراموزی دەستگیرکراوە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کردووە. لە کاتی نووسینی ئەم هەواڵەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مهاباد لە سنووری هەنگەژاڵ

د نوامبر 13 , 2023
ئێحسان ئیسماعیل زادە کۆڵبەری ٢٨ساڵ تەمەنی خەڵکی مهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ، لاقی بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری١٤٠٢، ئێحسان ئیسماعیل زادە کۆڵبەری ٢٨ساڵ تەمەنی خەڵکی مهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ، لاقی بەسەختی برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

You May Like