“سدیق ڕەیحانی” چالاکی کرێکاری، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ یەک شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە ڕۆشتن بۆ ماڵ ناوبراو ئەم چالاکە کرێکارییەیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرد.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.
“سدیق ڕەیحانی” پێشتر لە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ زیندان گوازرابوویەوە.