نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەکردن و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی

کۆڵبەرێکی مەریوانی پاش تەقەکردن و برینداربوونی لەلایەن هێزەکانی سەربازی ڕژیم لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمەی ڕابردوو ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزەکانی سەربازی ڕژیم لە سنووری نەوسوود و بەرزاییەکانی تەتە بە بۆسەدانان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی کامەران عەباسی، خەڵکی مەریوان پاش ئەوەی بە گوللەی ساچمەیی برینداربوو و بەهۆیەوە لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ سزای ٢ ساڵ بەندی تەعزیری بۆ محەمەد ڕەسوڵ پوور

ج سپتامبر 27 , 2024
محەمەد ڕەسوڵ پوور، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز محەمەد ڕەسوڵ پوور، هاووڵاتی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بەتۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. ناوبراو لە لە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بەهۆی هێرشی هێزەکانی […]

You May Like