كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “ئاروین نیكپه‌ی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی “ئاروین نیكپه‌ی” و ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعات خوازیاری ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاروین نیكپه‌ی” به‌ندكراوی لاوی خه‌ڵكی مه‌ریوان ڕۆژی ١١ی مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌ و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ دژبه‌ ناڕوونی چاره‌نووسی هه‌وڵی خۆكوژی دا و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا .شایانی باسە دایە خونچە دادڕەس ، دایکی ئاروین نیکپەی لە دوای بیستنی هەواڵی خۆکوژی ئاروین،تووشی تەشەنوج بوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ڕۆژی ڕابردووش بنه‌ماڵه‌ی “ئاروین” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعات خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بوون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سنه‌، ورمێ و سه‌قز

چ مه 10 , 2023
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، موعه‌لیمێكی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ناوی “فاتێح عوسمانی” و “فاتمه‌ مه‌قسوودی” دایكی به‌ندكراوی سیاسی “ئێدریس فقهی” و لاوێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “عه‌لی له‌تیفی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فاتێح عوسمانی” له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی موعه‌لیمانی سنه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار […]

You May Like