سنە؛ گواستنەوەی سروە پوور محەمەدی بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ زیندان

سروە پوور محەمەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ شەمە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای زیندانیکردنی سروە پوور محەمەدی جێبەجێکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سروە پوور محەمەدی، دوێنێ پاش ڕۆیشتنی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای شاری سنە بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی ئەم شارە گواسترایەوە. ئەم هاوڵاتییە پێشتر بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ ئەم لقەی دادگا بانگهێشت کرابوو.

ناوبراو لە سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن لقێکی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان بە تۆمەتی «ڕێکخستنی گرووپ و دەستە بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات»، بە ٥ ساڵ زیندانی سزادرا. ناوبراو لە لە قۆناغی سەرەتایی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بەم تۆمەتە بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرابوو.

سروە پوور محەمەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی «نۆژین» لە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە کانونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ئازادکرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی ٢ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی آوریل 20 , 2025
محەمەد خەزری و زاهیر مەحموودیان، ٢ هاوڵاتی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەمەد خەزری و زاهیر مەحموودیان، ٢ هاوڵاتی گوندی «شاوانە» سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

You May Like