«ئارەزو جەلیلزادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی راپۆرتی کولبەرنیوز، رۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «ئارەزو جەلیلزادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەتییەکانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.بەپێی ئەم راپۆرتە، […]
کوردستان
وێڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئیدریس محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وێڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئیدریس محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی […]
«محەممەد ئەمینی فەر» «جوخور»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری نەغەدە، پاش ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای نەغەدە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، محەممەد ئەمینی فەر «جوخور» ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە هەشتی ڕەشەمەی ١٤٠٣، پاش بانگهێشتکردنی بۆ […]
ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش لە شاری بانە بووە هۆی گیرخواردنی شەش شاخەوان لە ژێر بەفردا و بەهۆیەوە سێ شاخەوان گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی هەفت تاش، سەربە میحوەری بانە بۆ گوندی بیاندەرە، بووە هۆی ونبوونی شەش شاخەوان. لە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و […]
لە ناڕەزایەتی بە حوکمی لەسێدارەدانی “پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی”، سەندیکا و دووکاندارانی چەندین شاری کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، مانگرتنێکی بەرفراوانیان گرت. ئەم چالاکییە، لە بەرامبەر بانگەوازی حیزبە کوردییەکان و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، سەرەڕای هەڕەشە و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی، پشتیوانییەکی بەرچاوی لێکەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی […]
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران کە نوقمی قەیرانی قووڵ و فرەلایەن بووە، جارێکی دیکە بە چڕکردنەوەی سەرکوت و دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان، بەتایبەت بۆ “پەخشان عەزیزی” و “وریشە مورادی”، دوو ژنە زیندانی سیاسی کورد، هەوڵی بێدەنگکردنی دەنگی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دەدات. دەرکردن و جێبەجێکردنی ئەم حوکمانە، هێمای ڕوونی توندوتیژی و بێدەسەڵاتی […]
سروە شیری و پەیمان شیری، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی بەسەربردنی سزاکەیان بۆ گرتووخانەکانی ورمێ و بۆکان گواسترانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سزای ئەم دوو چالاکە مەدەنییەی کورد کە لە خەزەڵوەری ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە هەردووکیان ڕاگەیەندرابوو ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ جێبەجێکرا. سروە […]
مەهناز حسێن پەناهی، هاوڵاتی شاری سنە بۆ چەندەمین جار لە یەک مانگی ڕابردوودا بۆ دادگای شۆڕشی سنە بانگهێشتکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ مەهناز حسێن پەناهی، بۆ چەندەمین جار لە یەک مانگی ڕابردوودا بۆ دادگای شۆڕشی سنە لقی سێ بانگهێشت کراوە.ئەم هاوڵاتییە کە پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانی […]
جەماڵ یوسفی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣ هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی جەماڵ یوسفی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا. ئەم هاوڵاتییە پاش ئامادەبوونی لەم ناوەندە ئەمنییە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەستبەسەرکرا و دوای لێپرسینەوەی […]
پویا جەواهێری، هاوڵاتییەکی خەڵکی کامێران و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی سنەدایە. ئەم هاوڵاتییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ناڕوونی دۆخی خۆی مانی لە خواردن گرتووە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پویا جەواهێری، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران و […]