کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە لە “سییەکانی و سکی”بەسەختی برینداربوو. جەستەی ئەم کۆڵبەرە بە دەیان گوللەی ساچمەیی بەرکەوتووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچەی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری بانە کردووە […]
کۆڵبەر نیوز
کۆڵبەرێکی خەڵکی هەورامان تەخت بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ لە بەرزاییەکانی تەتە” برینداربوو”. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی، ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆلبەرێکی خەڵکی گوندی “هەورامانی تەخت”ی سەر بە شاری سەوڵاوا بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی شاخەکانی”تەتە”ی هەورامان برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ئەحەدی”و خەڵکی گوندی “هەورامانی تەخت”ی سەوڵاوایە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم […]
بە پشتنەستن بەو ئامارانەی کە لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا (١٣٩٠-١٤٠٢) هەتاوی، بە گشتی ٢٤٠٩ کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە ٦٨١ کۆڵبەر (٢٨٪) کوژران و ١٧٢٨ کۆڵبەر (٧٢٪) برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئاماری ئەو کۆڵبەرانەی کە لە ١٣ ساڵی ڕابردوو لە هێڵی […]
کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی شاخەکانی سنوری تەتەی هەورامان، بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ١٥ خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی شاخەکانی سنوری تەتەی هەورامان، بەسەختی بریندار بوە. ناسنامەی کۆڵبەرەکە (کەریم) ٣٠ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خەڵکی گوندی (کولیج) سەر بەلە سەوڵاوا ڕاگەیەندراوە. […]
نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانی خەڵکی شاری سەقز، نەشتەرگەری بۆ کراوە و باری تەندروستی مەترسیدارە. ئەم کرێکارە کوردە لە منداڵییەوە ژیانی وەک کرێکاری بیناسازی بەسەر بردووە. عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری، سەرەڕای بەرگەگرتنی چەند دەیە لە دەربەدەری، زیندان، ئەشکەنجە و هتد، دەستبەرداری خەبات بۆ کۆمەڵگەی دادپەروەر و […]
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ١٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی “تەتە” و “ئەنجیران” بریندار و دەستبەسەرکراون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییە سنوورییەکانی “تەتە”ی هەورامان، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئیبراهیم یەعقوبی”، “سیاوەش کاکایی”، ” فەرەیدوون” […]
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوە، هەڵبژاردنی ناوچەیی لە تورکیا بەڕێوەچوو؛ هەڵبژاردنێکی کە تیایدا سەرۆک شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی ناوچەکان هەڵبژێردران. هەڵبژاردنی شارەوانی شارە گەورەکانی تورکیا و هەروەها شارەکانی کوردستان، بەزۆر هۆکار گرنگییەکی سیاسی و ڕەمزیی ئەولاتر لە هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیەکانی پەیدا کردووە. سەرکەوتنەکانی نەیارانی پارتی کۆماری گەل و هەروەها پارتی یەکسانی و […]
کۆماری ئیسلامی وەک ڕژیمێکی ناتەواو کە بە یارمەتی ئیمپریالیستەکان شکڵی گرت بۆ ئەوەی شۆڕشی ئازادیخوازانەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧دا خەڵتانی خوێن بکات. ڕژیم ئەوکارەی لە ڕێگەی چەوسانەوەی لەڕادەبەدەر، ستەمکاری سەرەرۆیانە و قەتڵی عامی فاشیستییەوە بەڕێوە برد. بەڵام لەبەرامبەر خۆیدا خەبات و ناڕەزایەتی و بەرخۆدانێکی پێکهێنا کە هەنگاو بە […]
٤ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سنە، مەریوان و بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لەبەرزاییەکانی تەتەی هەورامان بەسەختی برینداربوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە١١ی خاکەلێوەی١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان تەقەتیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکرد کە لە ئاکامدا ٤ کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوون.ناسناوی کۆڵبەرەکان «سیروان تاک» خەڵکی […]
دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و ڕەوانسەر لە سنوری نەوسوود؛ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بریندارکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود دوو کۆڵبەریان بریندارکرد.ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکان (حەبیب شیری) خەڵکی جوانڕۆ و (بورهان وەیسی) خەڵکی ڕوانسەر ڕاگەیندراوە.شایانی باسە کە ئەو دوو کۆڵبەرە […]