ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندیشە، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٩ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیان، هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە. بێ ئاگایی لە بارودۆخی ئەو هاووڵاتیانە لەگەڵ بوونی نەخۆشی دڵی ئەشکان فەهیم بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانی بنەماڵەکانیان لە بارەی باری تەندروستی ئەو دوو هاووڵاتییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، […]
مەهاباد
حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی بۆکان گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی بۆکان گوازرانەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم دوو […]
خوسرەو فەتحی، کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، پاش دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەری١٤٠٢، خوسرەو فەتحی کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، بە دانانی بارمتە، تا کۆتایی پرۆسەی […]
فەرزاد شیری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، فەرزاد شیری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]
ئەرسەلان یوسفی هاوڵاتی شاری بۆکان دوای دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئەرسەلان یوسفی تەمەن ٢٩ ساڵ، هاووڵاتی گوندی “سڵامەت”ی سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە […]
ئومێد ئەسەدی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئومێد ئەسەدی، چالاکی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی شاری سنە، پاش ١٨ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی دانیشتنەکان لە زیندان […]
قارەمان لوتفی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، قارەمان لوتفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم هاوڵاتییە به تاوانی […]
سەید ئەسعەد یوسفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سەید ئەسعەد یوسفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتیەیان دەستگیر […]
یاسین سەمسام، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، دوای ٩ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یاسین سەمسام، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، دوای ٩ مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و چوار سەد ملیۆن تمەن، لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا. بەپێی […]
کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە حوکمی غەرامەی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشتبەستن بە حوکمی لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە لە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ دەرچوەو و ڕادەستی کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری کراوە، حوکمی ٣ مانگ […]