دوازدە کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) لە هێڵی سنووری نەوسوود و “بیارە”ی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) لە سنووری بیارەی هەرێمی کوردستان و نەوسوود ١٢ کۆڵبەری خەڵکی گوندی “دەوان”ی سەر بە […]

لقی خۆراسانی داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی، بەرپرسیارێتی جینایەتەکەی ڕۆژی ٣ی مانگی خاکەلێوەی هۆڵی کۆنسێرتەکانی شاری کرۆکوس لە ڕووسیای لە ئەستۆ گرت. جینایەتێکی کە تێیدا ١٣٣ کەسی بێ دیفاع کوژران و زیاتر لە ١١٤ کەسیش بریندار بوون. هێشتا ماوەیەکی زۆر بەسەر ڕووداوەکەی شاری کرمان لە سەر گۆڕی قاسم سولەیمانی دا تێپەڕ […]

“میلاد حوسێنی” منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەرە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە مەریوان منداڵێکی کۆڵبەر لە شان و پشتی بریندارکرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە (میلاد حوسێنی) […]

منداڵيکی کۆڵبەر بەهۆی بارینی بەفر و سەرما لە سنوری (میشاوی سەقز) گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ؛ ئێوارەی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی (هەستیار عەبدولکەریمی) تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە لە سنووری (میشاوی سەقز) بەهۆی بارینی بەفر و سەرما گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەیانی […]

دوو ڕۆژ پێش لە گیانلەدەستدانی “محەمەد بایر محەمەدی” بەهۆی وەستانی دڵ، کوڕە تەمەن ١٥ ساڵەکەی “میلاد بایر”یش لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندارببوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ لە هێڵی سنووری نەوسوود، قاچی […]

گەنجێکی کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود تووشی پچڕانی ڕیشاڵەکانی لاقی چەپی بووە و بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ئومید مورادی”، تەمەن ٤٠ ساڵ، […]

کۆڵبەرێک کە سنووری نەوسوود لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی وەستانی دڵ گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆلبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی وەستانی دڵ لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود گیانی لەدەستدا.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد بایر محەمەدی” تەمەن ٤٨ ساڵ، خەڵکی گوندی “زیران”ی سەر بە شاری […]

ئەمساڵ ئاگرەکانی نەورۆز لە هەموو ساڵێک بڵێسەدار تر بوون و ئەو جەماوەرەی کە لە دەوری ئاگرەکە سەما و هەڵپەڕکێیان دەکرد، گەلێک لە ساڵانی ڕابردوو زیاتر بوون. ئەم ڕێوڕەسمانە لە سەرجەم شار و شارۆچکە و ئاواییە گەورەکان بە پانتایی هەموو کوردستان و هەروەها لە چەندین گەڕەک و ناوچەی تاران، مەشهەد، حافزییە، […]

“سابیر ئیبراهیمی” هاووڵاتی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتیییە دەستبەسەرکرا. کە ناوبراو تەمەنی ٢٤ ساڵە و کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی “ئەلکاوی”ی سەر بە شاری شنۆیە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن […]

شۆڕای باڵای کار لە دوایین ساتەکانی ساڵی ١٤٠٢دا لانیکەمی حەقدەستی١٤٠٣ی بە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی دیکەی وەک حەقی نیشتەجێبوون و هیتر، بە زیادکردنی ٣٥ و سێ دەهەمی لەسەد، بۆ ئاستی ١١ ملیۆن تمەن لە مانگێکدا بەرزکردەوە. بەپێی نرخی ئێستای یەک دۆلار کە زیاترە لە ٦٠ هەزار تمەن، بڕیارە کرێکارێکی لەسەرکاری کە یاسای […]

داویین هەواڵی کۆڵبەری