دوو کۆڵبەری خەڵکی “جوانڕۆ” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “نەوسود” برینداربوون بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی هەینی ٢٢ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژێم لە هێڵی سنووری نەوسود بەرەو کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر دەست و پشتیان بە سەختی برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناسنامەی کؤلبەرەکان بریتین […]

کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری ڕژێم بریندار بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ٢٤ بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە قاچی بە سەختی بریندارە. بەپێی ڕاپۆرتەکە ناوی ئەم کۆڵبەرە بە داخەوە نادیارە بەڵام ناسناوی “مورادی”، تەمەنی ٢٨ ساڵ و خەڵکی […]

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢ دوای بەردبارانکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕژیم، چەند کۆلبەرێک بەتایبەت منداڵی کۆڵبەر، بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی سنووری ڕێژیم لە پردی دوو-ئاو لە ڕێگای نەوسوود بە بەرد هێرشیان کردە سەر ماشێنەکانی کۆڵبەران و لە ئەنجامدا چەندین کۆڵبەر “سەر”یان برینداربووە. کۆڵبەرە بریندارەکان دوای چارەسەر لە […]

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوابەدوای بەردبارانکردنی کۆڵبەران لەلایەن پاسەوانانی ڕژیم، چەند کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووریی نەوسوود بریندار بوون بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی سنووری ڕژیم لە پردی دوو-ئاو لەسەر ڕێگای نەوسوود بە بەرد هێرشیان کردە سەر ماشێنەکانی کۆڵبەران و لە ئەنجامدا چەندین کۆڵبەر “سەر” یان بریندار بوو. کۆڵبەرانی بریندار […]

بەهۆی مەحاڵبوونی نەشتەرگەری لە ناوەندە دەرمانییەکانی پاوە، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری زیاتر بۆ نەخۆشخانەی تالقانی شاری کرماشان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج کۆڵبەر بریندار بوون. تا […]

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە هێڵی سنووری نەوسوود بەهۆی تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕێژیم، کۆلبەرێک بریندار بوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە و لە بەشی چاودێری چڕدا خەوێندراوە. بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر […]

پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد لە هێڵی سنوری نەوسود و لە ئەنجام سێ کۆڵبەر برینداربوون. بەگوێرەی زانیاری کۆڵبەرنیوز، ناسنامەی سێ کۆڵبەرەکە بریتین لە پارسا زوڵفەقاری، هادی مەنسوری و بورهان موزەفەری، هەرسێکیان خەڵکی شاری ڕەوانسەرن. بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەم کۆڵبەرانە لە […]

پێنج ئەندامی گروپی شاخەوانی “کاویان”ی نەغەدە بەهۆی هەرەسی ڕەنوو لە بەرزاییەکانی ڕندۆڵەی شاری شنۆ لەناو بەفردا گیریان خواردبوو، دوو کەسیان بە هاوکاری هێزی مرۆیی ڕزگار کران، بەڵام سێ کەس لەم شاخەوانانە بێسەروشوێن بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، پێنج ئەندامی گرووپی شاخەوانی “کاویان”ی نەغەدە، […]

ئەکبەر ڕازنهان، دێلاوەر فەرامەرزی، ئەکبەر فەرامەرزی، ئەرکان و کۆڵبەرێکی دیکە تا ئێستا ناسنامەی بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج […]

“محەممەد ڕەشیدپوور”، منداڵێکی کۆڵبەری  خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییە سنوورییەکانی “کەندەسوور” لە هێڵی سنووری بانە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی هێڵی سنووریی “کەندەسوور”ی بانە، کۆمەڵێک کۆلبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا […]