شەپۆلێکی کە لە دژی دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کەوتەڕێ، نموونەیەکی ئومێدبەخشە کە نیشانیدا کۆمەڵانی خەڵکی خەباتکار لەم ساتە هەستیارانەدا، ئەو زیندانییە سیاسییە بەندکراوانەی کە بۆسەی مەرگ چاوەڕوانیان دەکات، بە تەنیا ناهێڵنەوە. بەڵام واقیعییەت ئەوەیە کە بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژییەکانی ڕژیم بۆسەر گیان و ژیانی […]
کوردستان
سەلام سوڵتانی و محەمەد مورادی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، «سەلام سوڵتانی» هاووڵاتی خەڵکی گوندی «خورەنج» و «محەمەد مورادی» خەڵکی گوندی «بیکۆس»ی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ […]
کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری لە زیندانی سنە بۆ زیندانی ناوەندی سەقز گەڕێنرایەوە، هێشتا هۆکاری گواستنەوەی ناوبراو بۆ کومیتەی بەرگری و بنەماڵەی ناوبراو نادیارە.گەڕاندنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ زیندانی سەقز لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە ناوبراو لە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی چارەسەر […]
موبین شێخە پوور، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری مەهاباد، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، لاوێک لە ورمێ دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو موبین شێخە پوور تەمەن ١٦ ساڵ، کوڕی ڕەسوڵ خەڵکی گوندی قومقەلعە سەربە شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پاش […]
سومەییە قادری و حوسەین بایەزیدی، هاووڵاتیانی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، ٢ هاووڵاتی لە پیرانشار دەستبەسەرکران. ناسنامەیان سومەییە قادری، کچی تاهیر، خوشکی موحسین قادری زیندانیکراو لە زیندانی نەغەدە، خەڵکی گوندی گزگسک سەربە شاری پیرانشار و حسێن […]
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گوڵان، پارێزەری مەحمود مێهرابی ڕایگەیاند کە دادگایەک لە ئیسفەهان بە شێوەی زارەکی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی فەرمی، بە تاوانی گەندەڵی، حوکمی لەسێدارەدانی موکلەکەی پێڕاگەیاندووە. ناوبراو دەڵێت لە دۆسیەی موکیلەکەیدا تەنانەت یەک تۆمەتی ئەوتۆی گەندەڵی زەوی بوونی نییە کە لەگەڵ لە یاسای خودی ئەم ڕژیمەدا بگونجێت. مەحمود مێهرابی لە […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی یەکشەممە ١٦ی گوڵانی١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت.ناسناوی ئەم کۆڵبەرە «عەتا ڕۆستەم پوور» ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز بە […]
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانی ستار کیانی، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاش تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ستار کیانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ناوبراو نیگەرانییەکانی خێزانەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم […]
بەهمەن نادری، هاووڵاتی خەڵکی شاری کرماشان بە وەرگرتنی ئاگادارییەک، بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “بەهمەن نادری” بۆ دادگای ئینقلابی کرماشان بانگهێشت کرا.بەپێی ئاگاداریەک کە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان دەرچووە و بۆ بەهمەن نادری نێردراوە، ناوبراو دەبێت لە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، بە مەبەستی […]
ڕێژەی هەڵاوسان و بێکاری، لە زومرەی ئەو پێوەرە ئابوورییە گرنگانەن کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵک هەیە. بانکی ناوەندیی ئێران لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە هەڵاوسان لە ئێران سنووری ٥٢%ی تێپەڕاندووە. ڕاپۆرتێکی دیکە باس لەوە دەکات کە ئەم ئامارەی هەڵاوسان لە ماوەی ٨٠ ساڵی ڕابردوودا بێ وێنەیە و تەنیا لەگەڵ […]