“حەسەن مەردانی” و “لوقمان پێشیار”، هاوڵاتیانی بۆکان، بۆ تێپەڕانی سزای بەندکردن دەستگیر و گواسترانەوە بۆ گرتووخانەی شارەکە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە  ١٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “حەسەن مەردانی” و “لۆقمان پێشیار”، هەووڵاتی خەڵکی بۆکان، دەستگیر و برانە گرتووخانەی شارەکە بۆ بڕیاری بەندکردنیان. “حەسەن مەردانی” و “لۆقمان پێشیار” لە سەرماوەزی ١٤٠٢ لەلایەن لقی […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری باینەگان-پاوە بە ناوی کەیهان فەتاحی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسود بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر سنوری نەوسود، کۆڵبەرێکیان بە چەکی ڕاو کردە ئامانج. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “کەیهان فەتاحی” خەڵکی گوندی “ئاریت”ی سەر بە  شاری باینگانە […]

ئێوارەی یەکشەممە ١٥ ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە ئاکامی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵ – بانە” بەرەو کۆمەڵێک کۆڵبەر، ٤ کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە، ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی خالق ئەبوبەکری ٣٧ ساڵ، عەلی ئەبوبەکری ٣٠ ساڵ، ناسر بەری نزیکەی ٤٣ […]

ماشاڵا کەرەمی، باوکی محەمەد مەهدی کەرەمی، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە پێنج مانگ دەستبەسەرکران، هێشتاش لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج بێ بڕیار لەسەر چارەنووسی بەندکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وە بە پێی سەرچاوەکانی هێرانا، سەرەڕای تێپەڕینی ١٦٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ماشاڵا کەرەمی، هێشتاش چارەنووسی نادیارە و لە بەندی ١٥ی گرتوخانەی شاری کەرەج هەروا […]

“مەهدی سالم”، “خەلیل میسری” و کۆڵبەرێکی دیکە کە هەرسێکیان خەڵکی سەلاس باواجانین، لەسەر ڕیگای شاهۆ – پاوە، بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە ١٤ ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی پراید کە کۆمەڵێک کۆڵبەری هەڵگرتبوو، وە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٠٥، لەسەر ڕێگای شاهۆ […]

دوو کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سەلاس باواجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسوود، دوو کۆڵبەر بریندار بوون. به پێی ڕاپۆرتەکە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “حەمزە یوسفی” و “مەنسوور […]

دەنگی سەربەخۆی کرێکارانی گرووپی میللی فولاد ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە ڕێگەی کەناڵی تێلگرامی خۆیەوە ڕایگەیاند کە خولی نوێی مانگرتنەکانی فولادی ئەهواز بە شێوەیەکی مەرجدار کۆتایی پێهاتووە. دوایین خولی مانگرتنەکان کە بە شێوەیەکی وشیارانە و بە بەشدار کردنی هەر سێ هەزار کرێکارەکەی فولادی ئەهواز لە بڕیارەکاندا، ڕۆژی سێشەممە سێهەمی مانگی […]

منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر سنووری بانە –  سەیرانبەند بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، منداڵێکی کۆڵبەر لەسەر سنووری سەیرانبەند – بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “دیاکۆ محەممەدی”، ١٧ ساڵ و خەڵکی […]

مەتین حەسەنی، خەڵکی شاری بۆکان و یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونیدا، تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەتین حەسەنی، خەڵکی شاری بۆکان و یەکێک لە بریندار بووانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونیدا، […]

دلێر زاهیدیپور، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر بوونیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە و ناڕوونی لە چارەنووسی ناوبراو نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، دلێر زاهیدیپور هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. به پێی ڕاپۆرتەکە، دوای هەفتەیەک له دەستبەسەرکرانی دلێر زاهیدیپور، هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو سەرکەوتوو […]