لەبەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار، ناوەندە حکوومەتییەکان لایەنی کەم ١٠ چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنەیان بانگکردووە و هەڕەشەیان لێکردوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٢ (٣٠ی ئەپریلی ٢٠٢٣) ١٠ چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنە بە ناوەکانی شەریف ساعێدپەنا، موزەفەر ساڵحنیا، تۆفیق مەحموودی، ڕامین کەریمی، هاجەر سەعیدی، سوسەن ڕازانی، کامەران ساختمانگەر، ڕەزا ئەمجەدی، حەبیبوڵڵا کەریمی و ڕێبوار عەبدوڵڵاهی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگکراون.
شایانی باسە ئەم دە چالاکە کرێکارییەی خەڵکی سنە لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکار، لەلایەن ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعات و پاراستنی زانیاریی ئیتلاعاتەوە بانگکراون و هەڕەشەیان لێکراوە.