ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی گوڵانی١٤٠٢،کۆڵبەریک بە ناوی (ئاکام مۆحەممەد زادە)لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز،ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی گوڵان،کۆڵبەڕێک بە ناوی (ئاکام مۆحەممەد زادە) ٢٧ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئامنیەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی ئەو ئامارانەی کە لە ساڵی ١٤٠١دا لەلایەن کۆڵبەر نیوزەوە تۆمارکراون، بە گشتی ٢٣٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارگەلی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم، مانەوە لە بەفر و بەستەڵەکدا، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و هتد…کوژراو و بریندار بوون.
لەم ڕێژەیە ٣٩ کۆڵبەر واتە (١٧%) کوژراو و ١٩٥ کۆلبەر واتە(٨٣%) بریندار بوون.
هەروەها لە کۆی گشتی ٢٣٤ کۆڵبەری کوژراو و بریندار لە ساڵی ١٤٠١دا، ١٧٢ کۆڵبەر (٧٤%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان کوژراو و بریندار بوون.