بەڕێوەچوونی ڕیوڕەسمی ڕێزگرتن لە رۆژی جیهانی ژن لە شاری نەغەدە

بەڕێوەچوونی ڕیوڕەسمی ڕێزگرتن لە رۆژی جیهانی ژن لە شاری نەغەدە

بە پێ هەواڵی گەیشتوو دوانیمەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە 17ی ڕەشەممە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن بە بەشداری کۆڕێکی زۆر لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانی خواز لە شاری نەغەدە بەڕێوەچوو.

ڕیوڕەسمەکە بە سروودی ئەنترناسیۆناڵ، سرودی هاوپشتی چینی کرێکار دەستی پێ کرد، پاشان بە یادی هەموو ژنان و پیاوانی گیانبەختکردوو، بەتایبەت ژنانی قوربانی قەتڵی نامووسی و فەرهەنگی دواکەوتوو و پیاوسالارانە دەقیقەیەک بێدەنگی ڕاگیرا.

لە درێژەدا ژمارەیەک لە بەشداربووان سەبارەت بە مێژو و تایبەتمەندیەکانی بزووتنەوەی ژنان دژ بە فەرهەنگی پیاو سالارانە و ئایینی قسە و باسێکیان پێشکەش کرد.

لە کۆتاییدا بڕیارنامەی ئەم ڕێوڕەسمە خوێندرایەوە و ئەم رێوڕەسمە لە ناو شایی و خۆشی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ناڕزایه‌تی دانیشتووانی بیجاڕ له‌ ئاست كه‌می ڕۆنی ماتۆڕی ماشێن

چ مارس 9 , 2022
ناڕزایه‌تی دانیشتووانی بیجاڕ له‌ ئاست كه‌می ڕۆنی ماتۆڕی ماشێن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفێرانی شاری بیجاڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی و كه‌م بوونی ڕۆنی ماتۆڕ بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به‌ دۆخی خراپی ژیانی هاووڵاتییان بوون. یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ ده‌ڵێت: قه‌د نه‌بووه‌ ڕۆنی ماتۆڕی […]

You May Like