سنە؛ ئازادی تاریق ڕەحیمپوور بە دانانی بارمتە

تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، دوای ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن تا کۆتایی دانیشتنەکان بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتی گوندی “ئەوێهەنگ” سەر بە شاری سنە، پاش ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، له کاتی دەستبەسەرکردنیدا،  له پەیوەندی لەگەڵ پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی و دیدار لەگەڵ خێزانەکەی مەحروم کراوە. ئەمەش خێزانەکەی و دەوروبەری نیگەران کردووە.

تاریق ڕەحیمپوور ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

هەروەها تاریق ڕەحیمپوور، دانیشتووی شاری سنە، بە هۆی چالاکییەکانیەوە مێژووی دەستبەسەر و زیندانی بوونی هەیە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دیواندەرە؛ ئازادی ئومێد کەریمی بە دانانی بارمتە 

س اکتبر 24 , 2023
ئومێد کەریمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ئومێد کەریمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی کاتی لە […]

You May Like