سنە؛ بانگهێشتکردنی سێ چالاکی کرێکاری بۆ پۆلیسی ئەمنییەت

ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، فەردین میرەکی و ئیقباڵ شەبانی، سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، فەردین میرەکی و ئیقباڵ شەبانی، سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە پێوەندی لەگەڵ هەر بەشدارییەک لە ناڕەزایەتی و گردبوونەوەکان لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینیدا هۆشداریان پێداون و هەڕەشەیان لێکردوون.

ئەم سێ چالاکە کرێکارییە پێشتر چەندین جار بەهۆی چالاکیی سەندیکایی و کرێکارییەوە دەستبەسەر و زیندانی کراون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ دەستگیرکردنی ئەحمەد مۆعەزێز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 12 , 2023
ئەحمەد مۆعەزێز، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی١٤٠٢، ئەحمەد مۆعەزێز، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزه ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا و به […]

You May Like