سنە؛ گیانلەدەستدانی یەکێک لەو کۆڵبەرە بریندارانەی ڕووداوە هاتوچۆکەی مەریوان

یەکێک لە کۆڵبەرانی ڕوداووی هاتوچۆکەی ئێوارەی شەممەی ڕابردوو، لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، «سەیوان باتر» خەڵکی گوندی “گاگل”ی شاری مەریوان، یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلی کۆڵبەران کە ئێوارەی شەممەی ڕابردوو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم تووشی ڕووداووی هاتووچۆ ببوو، بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەی “بەعسەت”ی سنە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە نزیک گوندی «کولان»ی سەر بە شاری مەریوان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناسنامەی «ئارام مەنوچێهری» خەڵکی شاری مەریوان کوژرا و ٢ کۆڵبەری دیکەش بریندارببوون.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.edited 09:51

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شادی و هەڵپەڕکێی ئاوێتە لەگەڵ دروشمی شۆڕشگێڕانە و دژە حکوومەتی لە شەوی چوارشەممەی سووریدا

پ مارس 14 , 2024
ئێوارەێی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک و بەتایبەتی لاوانی کچ و کوڕ بە کردنەوەی ئاگر و سەما و هەڵپەڕکێ و بازدان بەسەر ئاگرەکەدا، کۆتا چوارشەممەی ساڵی ١٠٤٢یان کرد بە مەیدانی نەبرددێکی سیاسی تر، مەیدانی خەباتگێرانی درێژەپێدەری شۆڕشی ژینا لە دژی کۆماری ئیسلامی. نەبەردی ئەمساڵ لەبەر چاوی […]

You May Like