سەقز؛دەستبەسەر کردنی کەیوان ڕەحیمی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

کەیوان ڕەحیمی،هاووڵاتی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،کەیوان ڕەحیمی هاووڵاتی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.کەیوان ڕەحیمی لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠،بە تۆمەتی “چالاکی دژ بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران” لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

هێزە ئەمنیەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی ئەو هاووڵاتیەیان دەستبەسەر کردوە.تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە،لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەوتۆمەتانەی خراونەتە پاڵ دۆسیەکەی هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پیرانشار؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ج اکتبر 6 , 2023
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە بەرزاییە سنوورییەکانی ناوچەی “دلاوان” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناسنامەی “مەولەد بی شیر” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییە سنوورییەکانی […]

You May Like