هێزە سەربازیەکانی ڕژێم ٧٠ کەسیان لە گوندی قەرەقشڵاق، سەر بە شاری سەڵماس دەستبەسەرکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوابەدوای ناڕەزایی دانیشتوانی گوندی قەرەقشڵاق لە سەر لێکەوتەی ژینگەیی دروستکردنی کارگەی خوێ کە چوارشەممە ٢٠ بەفرانباری ١٤٠٢ ئەنجام درا، بریکارە سەربازیەکانی ڕژێم هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەوانەی لە گردبوونەوەی ناڕەزایی ئامادەبوون و ٧٠ کەسیان دەستگیر کرد.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە دەکەن لە کاتی هێرشەکەدا، هێزی سەربازی ڕژێم، توندوتیژی و زمانی سێکسییان بەکارهێناوە، بە تایبەت لە دژی ژنانی دەستبەسەرکراو.
هێزە سەربازیەکان ٧٠ دانیشتووی گوندی قەرەقشڵاق لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستگیرکرد کە ژن و پیاوی بەساڵاچوون.
دوابەدوای ناڕەزایی بۆ کاریگەری ژینگەیی دروستکردنی کارگەی خوێی سەر بە سپای پاسداران، بە فەرمانی بەڕێوەبەری ئیتلاعاتی سەڵماس، ٧٠ کەسی گوندی قەرەقشڵاق دەستبەسەرکران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند وێنەیەک بڵاوکران کە دەریدەخەن هێزەکانی حکومەت چوارشەممە ٢٠ بەفرانبار بە “گازی فرمێسکڕێژ و باتوم” هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوە ناڕەزایی دانیشتوانی قەرەقشڵاق.
سەرچاوە خۆجێییەکان باس دەکەن کە سوپای پاسداران خاوەنی کارگەی خوێیە لە گوندی قەرەقشڵاق.