سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کەمال یارئەحمەدی هاوڵاتی خەڵکی سنە، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە هەشتی سەرماوەزی ١٤٠٤، کەمال یارئەحمەدی هاوڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی کەمال یارئەحمەدی، پاش بانگهێشتی بۆ ناوەندەکانی ئەمنی ئەنجامدراوە. سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کەمال یارئەحمەدی هاوڵاتی خەڵکی سنە، هێشتا چارەنووسی نادیارە. نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

