مەحکومکردنی “گوڵالە وەتەندوست” بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی

لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، “گوڵالە  وەتەندووست”، پارێزەر و چالاکی مەدەنیی مافەکانی ژنان لە شاری مەریوان، بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “گوڵاڵە وەتەندوست” لەلایەن دادگای ڕژیمەوە بە ” بڵاوکردنەی بابەت لە دژی ڕژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێکهێنان و ئەندامبوون لە گرووپی ژیوانۆ بۆ هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامبوون گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان” تۆمەتبار کراوە.

گوڵالە وەتەندووست، پارێزەر و یەکێک لە چالاکانی خۆشناوی مافی مەدەنی و ژنانی شاری مەریوان، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و دواجار لە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، لە زیندان ئازاد کرابوو

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری بانە

ج ژانویه 19 , 2024
ئیدریس ئیسماعیلی کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، دوای ئەوەی کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو، کەوتە بەر ئازار و عەزیەت و لێدانی هێزە نیزامییەکان بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کۆلبەرێکیان بریندار کردوو […]

You May Like