نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە بەردبارانی هێزەکانی ڕژیم

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە «بەرد» لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە «بەرد» لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود قاچی چەپی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵەکە، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «ئومێد مورادی» ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەیەکی نەوسوود گوازرایەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە ئەشکەنجە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

د مارس 11 , 2024
کۆڵبەرێک بە ئەشکەنجە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بریندار بوو. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، هەینی ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کۆڵبەرەکە بە ناوی «هیوا ڕەحیمپەنا» لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستگیر کرا و دوای ئەشکەنجە و ئازاری زۆر، لە نزیکەوە تەقەیان لێکرد، بەهۆیەوە قاچی بە سەختی بریندار […]

You May Like