بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێن و دۆخی ناجێگیری کار، دوو کرێکار لە شاری بۆکان و سەردەشت گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە دەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، وەستاکارێک بە ناسنامەی «موحسین کاکەڕەشی» خەڵکی شاری بۆکان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە کرێن لە کارگەیەکی شاری پیشەسازی بۆکان گیانی لەدەستدا. موحسین کاکەڕەشی تەمەن ٤٤ ساڵ، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵ بوو.
هەروەها ڕۆژی هەینی نۆی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناسنامەی «یوسف عوسمانی» خەڵکی گوندی «دەرمانئاوا» لە شاری سەردەشت بەهۆی کەوتنە خوارەوە بۆناو چاڵ لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا. یوسف عوسمانی تەمەن ٥٠ ساڵ خێزاندارە و باوکی دوو منداڵ بوو.
شایانی باسە؛ لە ساڵی ١٤٠٣، لانیکەم ٢٠٤٢ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ١٦١١٣ کرێکار بەهۆی ڕووداوەکانی کار برینداربوون.
ئێران لە بواری ئەمنییەتی کار لەنێو وڵاتانی جیهاندا پلەی ١٠٢ی هەیە کە پلەیەکی زۆر لەخوارەوەیە.

