مەھاباد؛ دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی سیاوەش عەزیزی‌موقەدەم و بەردەوامیی بێ ئاگایی لە چارەنووسی ناوبراو

هاووڵاتیەکی خەڵکی مەھاباد بە ناوی «سیاوەش عەزیزی‌موقەدەم»، نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن ھێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ھێزەکانی ڕژیم بێ نیشاندانی حوکمی دادوەری و بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە ئەم هاووڵاتییە مەھابادییەیان دەستبەسەر کردووە. لەگەڵ تێپەڕبوونی نزیکەی ٢٠ ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکرانیدا، بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو هێشتا لە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن، دۆخی جەستەیی و دەروونیی ناوبراو بێئاگان.

بەردەوامیی بێ یاگایی لە چارەنووسی دەستبەسەرکراوان و بێبەشکردنیان لە مافە سەرەتاییەکان، لەوانە: پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و هەبوونی پارێزەر، لە نموونەکانی پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ ئەژمار دەکرێت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی ئەستی محەمەدی، دایکی دوو چالاکی سیاسی و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

چ مه 13 , 2026
«ئەستی محەمەدی»، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٧ ساڵ و دایکی دوو چالاکی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەستی محەمەدی هاووڵاتیی تەمەن ٦٧ ساڵ، و بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری و بەدەر لە […]

بابەتی پەیوەندیدار