بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی ئەمیر یووسفی و گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی ئەمنیی ورمێ

«ئەمیر یووسفی»، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سەلامەت»ی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە شاری ورمێ گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری، ئەمیر یووسفییان لە بۆکان دەستبەسەر کردووە. بەپێی زانیارییە دەستهاتووەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ ماوەی یەک رۆژ لە گرتووخانەی بۆکان ڕاگیراوە و پاشان بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.

تا ئێستا ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکان لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی، دۆخی دۆسیەکەی و شوێنی وردی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە و بنەماڵەکەشی لە دۆخی ئەم هاووڵاتییر بێ ئاگان.

بەردەوامیی دەستبەسەرکران و گواستنەوەی ئەمیر یووسفی بۆ گرتووخانەی ئەمنی، لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە هەبوونی پارێزەر و پەیوەندیی ئازادانە لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

حەقدەستەکان هەرساڵ زیاد دەکەن، بەڵام ژیان بەردەوام دژوارتر و سفرەکان بچووکتر دەبنەوە!

پ مه 14 , 2026
دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٥، جارێکی دیکە پرسی بژێویی کرێکارانی کردەوە بە یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی کۆمەڵگەی ئێران. شۆڕای باڵای کار لە ڕۆژانی کۆتایی ڕەشەمەی ١٤٠٤دا، لانیکەمی حەقدەستی بە ١٦ ملیۆن و ٦٢٥ هەزار تمەن ڕاگەیاند، ژمارەیەکی کە لەسەر کاغەز و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، نزیکەی لەسەدا ٦٠ زیادی کردووە. […]

بابەتی پەیوەندیدار