کامبیز نەدیمی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشتی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و لێی دراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، کامبیز نەدیمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گازرخانی، خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەوە بانگهێشتی فەرمانگەی ئیتلاعاتی کامێران کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و لێی دراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، کامبیز نەدیمی، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوه و لێدان و هەڕەشه ؛ ئازادکرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری بانگهێشتکردنەکە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
کامبیز نەدیمی چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی شاری کامێران بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.