کۆڵبەری، پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچاوانی کۆماری ئیسلامییەوە

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە دوایین حاڵەتی تەقەکردنی مەئموورانی ڕێژیم لە کۆڵبەران بڵاوکردەوە، لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە:

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی سەرسنوور لە نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئاسۆ کەریمی گیانی لەدەستدەدات و ٧ کۆڵبەری تریش بەسەختی بریندار بوون. بەداخەوە ئاماری ئەم جەنایەتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە. بە شێوەیەکی مامناوەند ساڵانە سەد کەس لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی مەمرە و مەژی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکان گیانیان لەدەستداوە و چەند هێندەی ئەم ژمارەیەش بریندار و کەمئەندام بوون.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لە کۆلبەرنیوز لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا تۆمارکراون، ٦١ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم، کەوتنەژێر ڕندووە بەفر و سەرمابردوویی، تەقینەوەی مین و کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان و هتد… بریندار بوون و گیانیان لەدەستداوە.  

کۆڵبەری کار نییە، بەڵام بۆ ئەو مرۆڤە شەریفانەی بۆ نانی شەو موحتاجن و لە پێناو دابینکردنی بژێوی خۆیان و بنەماڵەکانیان لە هیچ مەترسییەک سڵ ناکەنەوە، بە ” کار” دادەنرێت. لە شار و گوندە سنوورییەکانی کوردستان، کۆمەڵێکی زۆر لە کرێکارانی بێکار بۆ خۆدەربازکردن لە کارەساتی کۆمەڵایەتی بێکاریی و وێرانکارەکانی، ڕوویان لە کۆڵبەری کردووە و لە ژێر سێبەری مەرگدا بەدوای ناندا دەگەڕێن. لە کوردستان ئامارێکی ورد سەبارەت بە ژمارەی کۆڵبەران بوونی نییە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باس لە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کۆڵبەر دەکەن.

کاتێک کارەساتی هەژاری و بێکاریی بنەماڵە کرێکارەکان و خەڵکی زەحمەتکێشی خستووەتە ژێر زەخت و گوشاری تاقەت پرووکێن، هەوڵدان بۆ بۆ زیندوو مانەوە سنوورەکانی تەمەن تێپەڕدەکات. لەناو کۆڵبەراندا تازەلاوانی تەمەن ١٣ ساڵ و پیاوانی سەرووی ٦٠ ساڵ و ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵەش بەرچاو دەکەون. ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی کۆڵبەر کەسانی خوێندەوار و خاوەن شەهادەن کە لەڕیزی لەشکری بێکاراندا ماونەتەوە و تا ئێستا نەیانتوانیوە کارێک بدۆزنەوە. ئەو کۆڵبەرانەی کە ڕوویان لە کاری گواستنەوەی کەلوپەل لە سەر سنوورەکان کردووە، لەڕاستیدا هێزی کاری کرێگرتەی ئەو بازرگان و دەڵاڵە چاوچنۆکانەن کە لە شار

و گوندە سنوورییەکان نیشتەجێن، کەلوپەلەکان لە خاڵێکی سنوورییەوە دەنێرن یان وەریدەگرن و بەبێ ئەوەی هیچ مەترسییەکیان لەسەر بێت زۆرترین قازانج دەخەنە گیرفانی خۆیانەوە و حەقدەستێکی زۆر کەم دەدەن بە کۆڵبەرەکان.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ پاساوکردنی جەنایەتەکانی خۆی بەرامبەر بە کۆڵبەرانی زەحمەتکێشی ناوچە سنوورییەکان، ئەوان وەک قاچاخچی و تێکدەری نەزمی ئابووری و تاوانبار دەناسێنێت و بە هێنان و بردنی کەلوپەلێک تۆمەتباریان دەکات کە مافی یاسایی و باجی گومرگەکەیان نەدراوە. دەست و پێوەندەکانی ڕێژیم ئەم کۆلبەرە زەحمەتکێشانە لە بارودۆخێکدا وەک تاوانبار و تێکدەری نەزمی ئابووری دەناسێنێت کە هەرکەس بۆ جارێک سەردانی شارە سنوورییەکانی کوردستانی کردبێت، بۆی دەردەکەوێت کە کۆڵبەریی کارێکی نائاسایی و تەنها لەڕووی پێویستی بژێوی ژیانی ڕۆژانەوەیە.

لەو ناوچانە خەڵکی زەحمەتکێش هیچ دەخالەتێکی لەو قاچاخییە ڕێکخراوەدا نییە کە لەلایەن سپای پاسداران و هەندێک دامەزراوەی فەرمی و نیمچە فەرمیی سەر بە سپای پاسدارانەوە ڕێکخراوە و بەڕێوەدەبرێن. لەم ڕۆژانەدا نەک تەنیا خەڵکی کوردستان، بەڵکوو زۆرینەی خەڵکی ئێرانیش، زۆر باش دەزانن کە کۆڵبەران لە هەلومەرجێکدا ڕێگای مەرگ و ڕێگای پڕ مەترسی سەر سنوورەکانیان گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنی هەزینەی سەرسوڕهێنەری لانیکەمی پێداویستییەکانی ژیان، کە لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ئەم ڕژێمە جەنایەتکارەدا، هیچ ڕێگەیەکی تریان بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیان بۆ نەماوەتەوە.

ئەو هەلومەرجە سەخت و دژوارەی کە ڕێژیم بەسەر زەحمەتکێشانی سەر سنوورەکانیدا سەپاندووە، بەشێکە لە دەرئەنجامەکانی ئەو سیاسەتە شۆڤێنیستییەی کۆماری ئیسلامی لە دژی خەڵکی کوردستان کە لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا بە پشتبەستن بە میلیتاریزەکردنی ئەم ناوچەیە و پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەرکوتگەرانە و ئەمنییەتی کردنی فەزای شارەکان، بەڕێوەی بردووە. هەر ئەم سیاسەتە و پێداگریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەسەر درێژەپێدانی، زەمینەی بەردەوامبوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانی فەراهەم کردووە.  بزووتنەوەیەکی ڕادیکاڵی کە هێزە بزوێنەرە سەرەکییەکەی کرێکاران و زەحمەتکێشان و کۆڵبەرانی کوردستانن، بزووتنەوەیەک کە ئەوجۆرە بێبەشی و بێ مافیانە بە چارەنووسی حەتمی و چارەهەڵنەگری خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان نازانێت و

دەیەوێت کۆتایی بەو هەموو مەینەتی و بێبەشی و ستەمکاریانە بهێنێت. بێگومان کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان لەم خەباتە شۆڕشگێڕانە و مافخوازانەدا تەنیا نین و کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی ناوچەکانی دیکەی ئێرانیشیان کە بەهەمان شێوە لە دەسەڵاتی ئیسلامی بێزارن، لەگەڵدایە.

لە هەلومەرجێکدا کە کوشتنی کۆڵبەران هەروا بەردەوامە، نابێت خەڵکی کوردستان لە ئاست ئەم جەنایەت و مڵهوڕییە ئاشکرایەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا بێدەنگ بن. جەماوەری خەباتکاری کوردستان کە لەم ساڵانەی دواییدا، بە دەربڕینی تووڕەیی و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە جەنایەتی هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە سنوورەکان، دەربڕینی ناڕەزایەتی لەدژی بێ مافی ژنان، ناڕەزایەتی بەرامبەر بە نائەمن بوونی ڕێگاوبانەکان و بێباکیی بەرپرسانی حکوومەت سەبارەت بەم پرسە، لە ناڕەزایەتی دژ بە سزای لەسێدارەدان و هەروەها ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی ژینگەپارێز و سەرەنجام لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی“دا، چەخماخەی ئاخێزێکی سەرتاسەرییان لە ئێراندا لێدا و گەلێک دیمەنی شکۆداریان لە خەبات لە دژی سەرەڕۆیی و ستەمکاریی ڕێژیم نیشانداوە، نابێ لە ئاست کوشتنی کۆلباراندا بێ هەڵوێست بن. تەنیا بە خەبات و ناڕەزایەتی یەکگرتووەکانە دەتوانرێت ڕێژیمی ئیسلامی ناچار بکرێت کۆتایی بە دەستدرێژی بۆسەر گیان و ماڵی کۆڵبەران بهێنێت.

کۆڵبەری،پەڵەیەکیڕەشەبەناوچاوانیکۆماریئیسلامییەوە

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

فەرهاد نەوایی، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد دوای نزیک به ٩ مانگ ئازاد کرا

پ آگوست 10 , 2023
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، فەرهاد نەوایی، خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش نزیک به ٩ مانگ زیندان، لە چاکسازیی ورمێ ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد نەوایی، لاو و خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لە ناوەندی چاکسازیی ورمێ ئازاد […]

You May Like