سەقز؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی ئیقباڵ پیری

ئیقباڵ پیری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، «ئیقباڵ پیری»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا. هێزەکانی ڕژیم بە هێرشکردنەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.

ئیقباڵ پیری، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران، دۆخ، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکرانیی موبین محەممەدزادە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ش ژانویه 10 , 2026
موبین محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، موبین محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی […]

بابەتی پەیوەندیدار