بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بەهرام ئەدوایی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە شازدەی خەرمانانی ١٤٠٤، بەهرام ئەدوایی، هاوڵاتی خەڵکی گوندی «سلێن»ی سەربە سەوڵاوا، لەلایەن هێزەکانی ڕژین دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە پاش بانگهێشت و ڕۆشتنی ناوبراو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

