چیاکۆ ڕەزایی هاوڵاتی خەڵکی سنە، هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. چیاکۆ ڕەزایی ٨٧ ڕۆژە دەستبەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چیاکۆ ڕەزایی هێشتا دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چیاکۆ ڕەزایی سەرەڕای تێپەڕینی ٨٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە. ئەم هاوڵاتییە لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە و سەرەڕای دەرچوونی کەفالەتی ملیارێک تمەن، هێشتا ئەم هاوڵاتییە لێپرسینەوەی لێدەکرێت.
دەستبەسەرکرانی چیا «چیاکۆ» ڕەزایی لە کەسایەتییە ناسراوەکانی وەرزشەکانی ڕەزمییە کە لە چواردەی خەرمانان ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

