
دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی «سلێمان کەریمی» و «فایەق عەبدوڵڵازادە» دوای تێپەڕاندنی ماوەیەک لە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای گواستنەوەیان لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان، بە سپاردنی بارمتە لە دەستبەسەری ئازاد کران.
بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، سلێمان کەریمی و فایەق عەبدوڵڵازادە لە تەواوی ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە لەوانەیە ئاراستەی ئەم دوو هاووڵاتییە کرابن، بڵاو نەکراوەتەوە.

