
«فەرزین خدیریپوور»، لاوێکی ٢٦ ساڵەی خەڵکی مهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هێزە ئەمنییەکان بە سەردانی شوێنی کاری فەرزین خدیریپوور، بەبێ پیشاندانی فەرمانی دادگایی ناوبراویان دەستبەسەر کرد. ئەم هاوڵاتییە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی ناوبراو بەدەست نەگەیشتووە.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەتکردندا هیچ فەرمانێکی دادگاییان پیشان نەداوە و ڕوون نییە ئەم هاوڵاتییە بە چ تۆمەتێک دەستبەسەر کراوە. هەروەها دەزگا ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری دەستبەسەتکران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو رانەگەیاندووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، فەرزین خدیریپوور لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها پەیوەندی و بینینی خێزانەکەی بێبەش بووە و نیگەرانییەکان لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراو هێشتا بەردەوامە.

