
دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەیوب حەمزە، هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار، بنەماڵەکەی هێشتا لە دۆخ، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی بێئاگان. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا لە مافی پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە بیست و پێنجی گەلاوێژی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژێم بەهێرشکردنەسەر ماڵی ئەیوب حەمزە، بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن یان دۆخی ئەم هاوڵاتییە نەدراوە بە بنەماڵەکەی.
ئەیوب حەمزە خێزاندارە و باوکی منداڵێکی بچووکە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن یان تۆمەتەکانی دژی بڵاو نەکراوە و دەزگای ئەمنیی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەم بارەیەوە نەداوە.
بێبەشکردنی ئەیوب حەمزە لە پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەی و پارێزەر، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دۆخی ئەو زیاتر کردووە.

