پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

حەسەن ئەسکی بەغدادی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حەسەن ئەسکی بەغدادی هاووڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و چارەنووسی نادیاری خدر و کلارا ڕەسوڵی

س جولای 22 , 2025
خدر ڕەسوڵی و کچەکەی کلارا ڕەسوڵی، هاووڵاتییانی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕینی سیازدە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، خدر ڕەسوڵی و کچەکەی کلارا ڕەسوڵی هێشتا دەستبەسەرن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم باوک و کچە لە نۆزدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ بڕیاری […]

بابەتی پەیوەندیدار