بانە؛ دەستبەسەرکرانی یوسف ڕەحیمی، چالاکوانی ئەدەبی و بەرپرسی کۆمەڵەی فەرهەنگی «هاژە»

«یوسف ڕەحیمی»، چالاکوانی ئەدەبی و فەرهەنگی و بەرپرسی کۆمەڵەی فەرهەنگی-ئەدەبی «هاژە» لە بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، یوسف ڕەحیمی، چالاکوانی فەرهەنگی-ئەدەبی و بەرپرسی کۆمەڵەی فەرهەنگی-ئەدەبی «هاژە» لە بانە، لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانەی کچەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چەند خولەکێک دوای دەستگیرکردنی ناوبراو، بەبێ بوونی حوکمی دادوەری سەردانی ماڵ و شوێنی کارەکەیان کردووە، و پاش گەڕان و پشکنین، دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە کەلوپەلی تایبەتی و کاری ناوبراو، لەوانە کۆمپیوتەر و کتێبەکانیان گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی یوسف ڕەحیمی، شوێنی راگرتن و هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە، و خێزانەکەی هێشتا لە بێ‌ئاگایی لە چارەنووسی ناوبراودا بەسەردەبەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕاپۆرتی تایبەتی کۆڵبەرنیوز؛ کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٤٠٥

پ سپتامبر 24 , 2026
​لە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٤٠٥، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە ناوچەکانی سنووریی کوردستان کوژراون، و بریندار بوون یان بوونەتە قوربانیی ئەشکەنجە و دەستدرێژی. ١٨ حاڵەت ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمەوە هەبووە کە لە ئەنجامدا ١٣ کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لەدەستداوە و ٥ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بوون. ​نیوەی […]

بابەتی پەیوەندیدار