شاهی دژ؛ نەبی سووفی بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا

نەبی سووفی، هاوڵاتیی خەڵکی شاهین دژ و دانیشتووی تاران، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکوم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای گشتی و ئینقلابی شاهین دژ لە ماوەی ئەم دواییانەدا نەبی سووفی، هاوڵاتییەکی خێزاندار و باوکی منداڵێک، لە پەیوەند بە بڵاوکردنەوەی ستۆریەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکوم کردووە.
هێشتا وردەکاریی ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم هاوڵاتییە ئاراستە کراون و نموونەکانیان ڕوون نەکراونەتەوە.

نەبی سووفی لە ئێستادا بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ کەیوان ئاشتاب بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٩ مانگ زیندان بۆ بەندیخانە گواسترایەوە

س اکتبر 27 , 2026
«کەیوان ئاشتاب»، پەرستاری خەڵکی مەهاباد، دوای دەرچوونی ئاگادارکردنەوەی جێبەجێکردنی حوکم، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای ٩ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە. بەپێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی کۆتاییی رەزبەری ١٤٠٥، کەیوان ئاشتاب دوای وەرگرتنی ئاگادارکردنەوەیەک سەبارەت بە پێویستی خۆناساندن بە بەندیخانە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی […]

بابەتی پەیوەندیدار